سائیروون: مەترسی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئارادایە
دەنگ نیوز
هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند، مەترسی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەئارادایە بەهۆی ئەو تانانەی دژی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان، پێشکەش بە دادگای فیدڕاڵی کراون، بەڵام ئەم دواخستنە روونادات.
لەوبارەیەوە مەحمود زەجراوی، ئەندام پەرلەمانی هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاند، چەند لایەن و کەسایەتییەکی سیاسی هەن لەئێستاوە هەست بەوە دەکەن لەهەڵبژاردنی داهاتوودا شکستدەهێنن بەهۆی شکستی چەند ساڵی رابردوویان و رەتکردنەوەیان لەلایەن شەقامی عێراق، بۆیە هەوڵدەدەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.
وتیشی، تانەدان لەیاسای نوێی هەڵبژاردن بەشێکە لەپلانی ئەو کەس و لایەنانە بۆ دواخستنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵام ئەمە روونادات، چونکە زۆرینە دەیانەوێت هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیاندا بەڕێوەبچن.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی یەکشەممە لیژنەی یاسایی پەرلەمان رایگەیاند، وا