بكوژی خێزانه كورده‌كه‌ی به‌غدا له‌سێداره دەدرێت
دەنگ نیوز
دادگایه‌كی عێراقی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژی خێزانێكی كورد له به‌غدا ده‌ركرد.
لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلوولی پارساڵ، ژن و پیاوێكی كورد و كچه‌كه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له به‌غدا كوژران. رووداوەکە كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
ئاشنا بابان، خوشكه‌زای پیاوه‌كه رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه 7ی حوزەیرانی 2021، دادگای كه‌رخ دوایین دۆسیه‌ی دادگایی بكوژه‌كه‌ی ئه‌نجامدا و سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد.
لە کاتی دادگایی‌کردنیدا، بکوژەکە دوان ئەوەی دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، بەڵام له‌به‌رده‌م دادوه‌ر هیچ قسەیەکی نەبووە، ته‌نها وتویه‌تی كه پارێزه‌ری نییه و كه‌سوكاریشی نییه و کەسیش پەیوەندیی پێوەنەکردووە.
دارا و عالیه‌ی هاوسه‌ری و شیلانی كچی كه سه‌رجه‌میان كوردن، ساڵانێكی زۆر بوو له به‌غدا نیشته‌جێبوون، به‌دیاریكراوی ماڵه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی مه‌نسور بوو به‌هۆی نزیكی له‌باڵیۆزخانه‌كانی به‌حره‌ین و روسیا، به‌ڵام ئه‌وه دورینه‌خستنه‌وه له مه‌ترسی كوشتن و به ئامانجگرتنیان.
له‌كاتێكدا كه‌سوكاره‌كه‌یان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و خانوی پێویست بوون بۆ ئه‌وه‌ی له سلێمانی نیشته‌جێ بن، دره‌نگانێكی ئێواره‌یەک لە مانگی ئه‌یلولی 2020 ئه‌و پیاو و ژنه و كه‌چه‌كه‌یان پێكه‌وه كوژران.