خاوی برێنت بە ٧٠،٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت
دەنگ نیوز
له یەکەم رۆژی کاری هەفتەدا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٧٠ دۆلار و ٩٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٧٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٧١ دۆلار و ٤٩ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٨وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٧٢ دابەزیوە و به ٧٠ دۆلار و ٩٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦٨ دۆلار و ٧٥ سەنت فرۆشرا.
نەڕەوینەوەی کاریگەرییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا، بەردەوام کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، بەرزبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی بەدرێژایی وەرزی هاوین و کاریگەربوونی کارەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لەسەر بوژانەوەی ئابووریی، بەردەوام بەشێوەیەکی مامناوەند کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست دەکات.
باس لەوەیش ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧١ دۆلار و ١١ سەنت بۆ ٧١ دۆلار و ٣٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٠ دۆلار و ٨٨ سه‌نت بۆ ٧٠ دۆلار و ٦٥ سه‌نت بمێنێته‌وه.