شاندێكی چاودێری دارایی عێراق لە هەولێرە
دەنگ نیوز
شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بەسەرۆکایەتیی موئەیەد حوسێن عەلی سەرۆکی تیمی چاودێری دارایی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتنە هەولێر، لەگەڵ ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به پشت به‌ستن به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11ی دووه‌می /ج له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ به ژماره 23ی ساڵی 2021 كۆبوونه‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ڵده‌ستن به پێکهێنانی تیمێكی هاوبه‌ش له چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری باسی له كاروباره‌كانی تیمه هاوبه‌شه‌كه كرد كه ده‌یانه‌وێت وردبینی بۆ داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. به‌ڵێنیدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار بێت بۆ سه‌رخستنی ڕێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا.
سەردانی ئەم شاندەی عێراق له كاتێكدایه دوێنێ 7ی حوزه‌یرانی 2021 شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی به‌غدا كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان.