ھەپەگە: رووداوەکەی ناحیەی دەرکار ھیچ پەیوەندییەکی بە ھێزەکانمانەوە نییە
دەنگ نیوز
ھێزەکانی پاراستنی گەل “ھەپەگە” رەتیدەکاتەوە رووداوەکەی ناحیەی دەرکار ھیچ پەیوەندییەکی بە گەریلاکانی ئەوانەوە ھەبێت.
لەبارەی شەھیدبوونی پێشمەرگەیەک لە ناوچەی “شەرانش” لە ناحیەی دەرکاری سەربە قەزای زاخۆ ھەپەگە رایگەیاند، ئەو ڕووداوە ھیچ پەیوەندییەکی بە ھێزەکانی گەریلاوە نییە، دەشڵێت، سوپای تورکیا بە ھەڕەمەکی گوندەکانی ھەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.
پێشتر “ئەدیب سندی” بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار رایگەیاند، سەعات حەوتی ئەمرۆ لە بەرزاییەکانی کێرە لە زنجیرە شاخەکانی خامتیر، بە قەناس تەقەیان لێکراوە و بەھۆیەوە پێشمەرگەیەک شەھید بووە. وتیشی، ئەو ھێرشە پەکەکە کردویەتی. بەپێی زانیارییەکان، چەند خاڵێکی سەربازیی تورکیا لە بەرزاییەکانی شاخی خامتیر ھەن کە زۆر نزیکن لەو خاڵەی ھێزەکانی پێشمەرگە.