وردبینى بۆ داهاتە نانەوتییەکانى هەرێم دەکرێت
دەنگ نیوز
بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، دەنگ نیوز بینیوویەتی، ئاماژە بەوە دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021، لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەسەر داهاتە نانەوتییەکان کربوونەوە و بڕیارە تیمێکى هاوبەش وردبینى لەو پرسەدا بکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11ی دووه‌می /ج له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ کراوە. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ڵده‌ستن به دروستكردنی تیمێكی هاوبه‌ش له چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا. هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له كاروباره‌كانی تیمه هاوبه‌شه‌كه کرا کە وردبینی بۆ داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەکات.
بەپێى یاساى بودجەى عێراق کە تا ئێستا نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، دەبێت هەرێم نیوەى داهاتە نانەوتییەکان و داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بداتە بەغدا، لەبەرانبەر وەرگرتنى پشکەکەى کە بە زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.