لیژنەى باڵاى بایۆمەتریی دوو بڕیارەی لەبارەى مووچە دەرکرد

دەنگ نیوز

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (9ى حوزەیرانى 2021) راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە‌گە‌ڵ وەزیری دارایی و ئابووری و لایە‌نە‌كانی پە‌یوە‌ست بە‌ سیستە‌می بایۆمە‌تری كۆبووەوە. 

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا ھیوا ئە‌فە‌ندی بە‌رپرسی فە‌رمانگە‌ی تە‌كنە‌لۆژیای زانیاری و سە‌فین غە‌فور راوێژكاری تایبە‌تی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران و بە‌ڕێوبە‌ری بانك و گە‌نجینە‌كان بە‌شدار بوون.  

لەکۆبوونەوەى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دوو بڕیار لەبارەى مووچەوە درا و هەروەها تاوتوێى میلاکات و ڕێکخستنەوەى پەیکەرى حکومەتى هەرێم لەچوارچێوەى قۆناغى دووەمى بایۆمەترى کرایەوە. 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دران لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و میلاکات و ڕێکخستنەوەی پەیكەری حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری. 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە “هەنگاوی باشمان بڕیوە بەرەو دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە  پشت بەست بە سیستەمی بایۆمەتری”. 

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەستپێکردنی درووستکردن و دابەشکردنی “ژمارەی بێهاوتای کەسی” ڕاگەیاند کە بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت بە هەر مووچەخۆرێک و هاوکار دەبێت بە گەیاندنی خزمەتگۆزاری بە مووچەخۆران کە یەکێکیان کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بە ئەلکترۆنی بکرێت. ئەوەشی وت کە؛ لیژنەی باڵای بایۆمەتری قۆناغی باشیان بڕیوە بەو ئاڕاستەیە. 

جەختیش کرایەوە کە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای داتاکانی بایۆمەتری بێت وەک لەیاسای چاکسازییدا هاتووە. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *