ئەنجوومەنی دادوەری عێراق: ئیهاب وەزنی بەدەست قاسم موسڵح نەکوژراوە

دەنگ نیوز

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، ئاشکرایکرد، هیچ بەڵگەیەکی بەرجەستە بەدینەکراوە کە بیسەلمێنێت، قاسم موسڵح سەرکردە لە حەشدی شەعبی، دەست هەبووبێت لە کوشتنی ئیهاب وەزنی چالاکوانی بەسڕە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنەکە راگەیەنراوێکی لەبارەی کوشتنی ئیهاب وەزنی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو رۆژەی ئیهاب وەزنی کوژراوە، قاسم موسڵح بەپێی زانیارییەکانی نێو پاسەپۆرتەکەی، بۆ گەشتکردن لە دەرەوەی عێراق بووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە “دادگای لێکۆڵینەوە هیچ بەڵگەیەکی دەست نەکەوت بیسەلمێنێت قاسم موسڵح راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لەم تاوانە تێوەگلابێت یان کەسانێکی هاندابێت بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە. بۆیە دوای ١٢ رۆژ لە دەستبەسەرداگرتنی، بڕیاری ئازادکردنی درا دوای ئەوەی لایەنەکان نەیانتوانی بەڵگەی پشت پێ بەستوو پێشکەش بکەن. کەسوکاری ئیهاب وەزنیش لە گوتەکانیاندا هیچ بەڵگەیەکی ئاشکرایان نەبووە بۆ تۆمەتبارکردنی ناوبراو. ئەمە لە کاتێکدایە، کوشتنی چالاکوانان دەچێتە نێو قالبی تیرۆر. ئەم جۆرە تاوانانەش ئەنجامدەرەکەی رووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەکات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *