گۆڤارێکی بەریتانی: کورد یەکەم گەل بوون بزنیان بەخێوکردووە

دەنگ نیوز

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی گۆڤاری نیو ساینتیست کە گۆڤارێکی متمانەپێکراوی بەریتانییەو لە ساڵی 1956ەوە لەبوارەکانی زانست و تەکنەلۆژیا بابەت بڵاودەکاتەوە، دەڵێت کورد یەکەم گەل بوون لە جیهاندا بزنیان بەخێوکرد.

گۆڤارەکە، پشت بە کۆکردنەوەی زانیاری شوێنەوارناسی و جینی دەبەستێت، دەڵێت 10 هەزار ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار خەڵک لە چیای زاگرۆس، چیای گەنجیرە لە رۆژهەڵاتی هەرسین لە پارێزگای کرماشان و گردی بولحەسەن لە باکووری شارۆچکەی دڵڤان لە پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان  بزنیان بەخێوکردووە.

زاناکان لەتاقیگەکدا لەکاتی وردبوونەوە لە خاک و خۆڵی ئەو ناوچە شاخاویانە میزی بزنیان ناسیوەتەوە کەلەگەڵ خاکەکەدا تێکەڵبووە.

هەر بەگوێرەی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانی گۆڤارەکە، بەڵگەنامە شوێنەوارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە بەخێوکردنی بزن 8 هەزار ساڵ لەمەوبەر هەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *