بایدن بڕیارێکى ترەمپى لەبارەى تیک تۆک هەڵوەشاندەوە

دەنگ نیوز

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتە، لەبارەی قەدەغەکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی WeChat و TikTok کە لەلایەن چینەوە خاوەندارێتی دەکرێت، لە وڵاتەکەی هەڵوەشاندوەتەوە. 

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، پێداچوونەوەیەکی چڕوپڕ بۆ ئەپلیکەیشنی TikTok دەکات کە لەلایەن وڵاتی چینەوە خاوەندارێتی دەکرێت”. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *