بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان زیاددەكرێت
دەنگ نیوز
وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بەشە خۆراك لە چوار بەشەوە دەكرێت بە حەوت بەش.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی عیراق، گۆڕانكاری لەبەشە خۆراكی هاوڵاتیاندا دەكرێت و لەنزیكترین ماوەدا ژمارەی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان بۆ حەوت جۆری خۆراك زیاد دەكرێت
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بازرگانی عیراق، جگە لە زەیت ، شەكر ، ئارد و برنج، دۆشاوی تەماتە ، فاسۆلیا و نۆك بۆ بەشە خۆراكی هاوڵاتیان زیاد دەكرێت و مانگانە لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.