بایدن سەردانی فەرمی بۆ ئەوروپا دەستپێکرد

دەنگ نیوز

سەردانەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەوروپا بەمەبەستی ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان دەستیپێکرد.

لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بەرەو ئەوروپا، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوت.

بایدن پێش ئەوەی سەر فڕۆکەکەی بکەوێت بە میدیاکارانی ڕاگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەی بۆ ئەوروپا ئەوەیە بە هەریەک لە چین و ڕوسیا بڵێت کە هاوپەیمانی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا پتەو و بەتینە.

بایدن لە گەشتەکەیدا کە جیڵ-ی هاوسەریشی لەگەڵەدایە بەشداری لە لوتکەی کۆرنواڵدا دەکات کە تایبەتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانکاری ئاوهەوای جیهانی.

بایدن لە بەریتانیا سەردانی بنکەی سەربازی ملینهاڵد دەکات کە سەربازانی ئەمریکی لەخۆدەگرێت.

دوانیوەڕۆی سبەی پێنجشەممەش لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە، دواتریش دیداری لەگەڵ شاژنە ئیلیزابێس، شاژنی بەریتانیادا دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *