تەندروستی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەدات

دەنگ نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا دەدات و داوای هاوکاری و پشتیوانی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئەم وەرزە وەرزی بڵاوبوونەوەی کۆلێرایەو پلانمان هەیە کە ڕووبەڕووی ئەو پەتایە ببینەوە و داوای پشتیوانی هاوکاریشمان لە تەندروستی جیهانی کردووە”.

وتیشی، ” ئەو ئامارانەی لەبەردەستمانە لەبارەی ڕێژەی توشبوونی خەڵک بە سکچوون جێی نیگەرانی و مەترسین بەجۆرێک  ڕێژەی توشبوونی خەڵک بە سکچوون سێ ئەوەندە زیادی کردووە”.

سەباح هەورامی ئاماژەی بەوەش کرد، ” ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بە دەست توشبوون بە سکچوونەوە دەناڵێنن، مەترسیمان هەیە ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *