وەزیری دارایی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
دەنگ نیوز
ڕیارەلەكۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان وەزیری دارایی و ئابوری و سامانە سروشتییەكان و ژمارەیەك وەزیری دیكە بۆ وەڵامدانەوەی چەند پرسێك وەك حكومەت بچنە پەرلەمانی كوردستان.
بەپێی زانیارییەکانی دەنگ نیوز لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت هەریەك لە ئاوات جەناب وەزیری دارایی و كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكان و ژمارەیەك وەزیری دیكە وەك تمیی حكومەت بۆ وەڵام دانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران دێنە پەرلەمانی كوردستان.
كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەران و دەنگۆی كەمبونەوەی داھاتی خاڵە سنوورییەكان و ھەوڵەكانی حكومەت بۆ زیادكردنی داھات و پرسی مامۆستایانی وانەبێژو دامەزراندنی سێیەكەمەكان و كێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست.