زیاتر له نیوه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڤاكسینیان وه‌رگرتووه
دەنگ نیوز
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند كه زیاتر له 50٪ی پێگه‌یشتوانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، لانیكه‌م یه‌ك دۆزی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان وه‌رگرتووه.
ئۆرسولا ڤۆنده‌رلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، و چارلز میشێل سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان له باره‌ی لووتكه‌ی G7ـه‌وه ئه‌نجامدا كه له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئورسولا ڤۆنده‌رلاین رایگه‌یاند كه زیاتر له 50٪ی پێگه‌یشتوانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، لانیكه‌م یه‌ك دۆزی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان وه‌رگرتووه و گوتی “تا ئێستا ١٠٠ ملیۆن ئه‌وروپی به‌ته‌واوی بڕه‌كانی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه. پێویسته له ره‌گه‌وه كۆرۆنا بناسین”.
چارلز میشێل-یش به پێویستی زانی کە به‌زووترین كات پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین له جیهان بە ئه‌نجام بگات.