نرخی خاوی برێنت گەیشتە سەرووی ٧١ دۆلار

دەنگ نیوز

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ٧١ دۆلار و ٦٥ سەنت.

دوێنێ، نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٨٧ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٢ دۆلار و ٢٢ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ٠٩:٠٦ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی ٠،٨٪ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٦٥ سەنت فرۆشرا. لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٩ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا لە وەرزی هاویندا خواست لەسەر نەوت زیاد بکات، بەڵام بەهۆی زیادبوونی یەدەگەکانی بەنزینی ئەمریکا، خواست لەسەر نەوت کەمە.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، یەدەگەکانی بەنزینی ئەو وڵاتە، هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی حەوت ملیۆن بەرمیل 3٪ زیادیکردووە و بووە بە ٢٤١ ملیۆن بەرمیل.

هەفتەی رابردووش یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا، پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل 1.1٪  کەمیکرد و بووە ٤٧٤ ملیۆن بەرمیل. لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا نزیکەی دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل کەم بکات، بەڵام کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوت بەهۆی زیادبوونی یەدەگەکانی بەنزین هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی نەوت دروست نەکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *