10 ملیۆن کەس لە تورکیا بێکارن

دەنگ نیوز

دامەزراوەی ئاماری گشتیی تورکیا، ئاماری مانگی نیسانی ئەمساڵی بێکاران لە تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 4 ملیۆن و 511 هەزار کەس بەرێژەی 27.4٪ بێکارن.

هاوکات فیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی رەنجدەران لە تورکیا DISK، ئامارە فەرمییەکەی ئەم دامەزراوەی تورکیای بەدرۆخستەوە و رایگەیاند، دۆخی راستەقینە پەردەپۆش دەکات.

فیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی رەنجدەران لە تورکیا رایگەیاند، ژمارەی راستەقینەی بێکاران، 9 ملیۆن و 837 هەزار کەس بێکارن. بەداخەوە ژمارەکە بەرەو هەڵکشانی بەردەوام دەچێت.

ئەو فیدراسیۆنە، دەسەڵاتی ئاکپارتی تۆمەتبار دەکات بە چارەسەرنەکردنی قەیرانی ئابووری تورکیا کە ماوەی پێنج ساڵە بەرۆکی ئەم وڵاتەی بەرنەداوە.  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *