ئێران نه‌وتی خاو رەوانەی سووریا دەکات
دەنگ نیوز
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوو کەشتی نه‌وتهەڵگری ئێرانی كه یه‌ك ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاویان باركردووه، سبه‌ی بگه‌نه بەندەری شاری بانیاس رۆژئاوای سووریا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی کە له هه‌ژماری تویته‌ری سیسته‌می چاودێری كه‌شتیی نێوده‌وڵه‌تیی Tanker Trackers بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێران به‌رده‌وامه له ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ سووریا و سێ کەشتی نه‌وتهەڵگری ئێرانی به‌ره‌و سووریا به‌ڕێوه‌ن.
سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له میانی ٢٤ كاتژمێری داهاتوودا، دوو کەشتی نه‌وتهەڵگر کە یه‌ك ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاویان باركردووه سبه‌ی بگه‌نه بەندەری شاری بانیاس. کەشتییەکی نه‌وتهەڵگری دیكه‌یش كه ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیلی بار كردووه له نۆكه‌ندی سوێسه‌وه به‌ره‌و سووریا به‌ڕێ كه‌وتووه.
له تویته‌كه‌ی Tanker Trackersدا هاتووه “رێنمایی به کەشتییە نه‌وتهەڵگرەکان دراوه به‌ر له‌وه‌ی نه‌وته‌كه به ته‌واوی راده‌ست بكه‌ن، به‌ڵگه‌نامه‌ی پێدانی پاره ببینن”.
ئێران به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومەتی به‌شار ئه‌سه‌د تا ئێستا نزیكه‌ی پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی بۆ ره‌وانه كردووه.