بەکامێرای لێزەر سنووری عێراق – سووریا دەپارێزرێت

دەنگ نیوز

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/6/2021، لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بڕیاریداوە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا تووندوتۆڵ بکرێت، هێڵی سنووری کامێرای لێزەری، ئامێری وزە و  هێزی زیاتر سەربازی بۆ دابینبکرێت.

لیوا یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بەردەوامن لە چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بەهێزکردنی هاوئاهەنگی نێوان تەواوی دەزگا ئەمنی و هەواڵگریییەکان.

زۆر جار چەکدارانی داعش لە سنووری سووریا دەزە دەکەنە نێو خاکی عێراق و پەلاماری هێزە ئەمنییەکان دەدەن. هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی ناوچە سنوورییەکان و رێگریکردن لە دزەکردنی چەکداران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *