داهاتی گومرگەکان 20٪ زیادیکردووە

دەنگ نیوز

ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان باس لە داهاتی خاڵە گومرگییەكان دەكەن و رای دژ بەیەك لەسەر ئەم بابەتە دەخەنە روو، بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەڵێن داهاتی خاڵەكانی گومرگی پەروێزخان و باشماخ كەمیكردووە و بەشێكی دیكەی پەرلەمانتاران دەڵێن داهاتی خاڵە گومرگییەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران نادیارە.

لەمبارەیەوە، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم روونیکردەوە، داهاتی خاڵە گومرگییەكان کەمینەکردووەتەوە، و دەشڵێت، بە پێچەوانەوەی داهاتی خاڵە گومرگییەكان لە ماوەی ساڵێكدا 20% زیادیكردووە.

ساماڵ عەبدولرەحمان، جەخت لەوە دەکاتەوە، داهاتی خاڵە گومرگییەکان جێگیرنین، پەیوەستە بە پێداویستییەکانی بازاڕ بەپێی پارێزگاکان و کاڵاکان. خواستی بازاڕ و جۆری کاڵاکان و ئەو رێگایانەی خاڵە گومرگییەكەی پێوە بەستراوە، داهاتی خاڵە گومرگییەكان بەپێی قەبارەی جموجۆڵە بازرگانییەکان کان دیاری دەکات.

روونیكردەوە، هەموو داهاتی خاڵە گومرگییەكان لە بانكەكاندا وەردەگیرێت و راستەوخۆ تۆماردەكرێت، دواتر دەدرێت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری و خەزێنەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *