کۆڕەک تیلیکۆم سزا دەدرێت

دەنگ نیوز

دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، بڕیاردراوە بە سزادانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بەهۆی ئەوەی بەبێ مۆڵەتی دەستەکە خزمەتگوزاریی 4G کاراکردووە و پێشێلی وەشانی فریکوێنسەکانی کردووە. بەمەش پێچەوانەی بڕیارەکانی دەستەی دادوەریی و ئەنجوومەنی کۆمسیارانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کاریکردووە و بەهۆیەوە رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

دەستەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ى حوزەیرانى 2021 لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە “كۆمپانیای كۆڕەك تیلیکۆم، هیچ گوێی نەداوە بەهۆشداری و ئاگاداركردنەوەكانی پێشوومان. ئەنجوومەنی کۆمسیارانی دەستەکە سوورین لەسەر جێبەجێكردنی گرێبەستی واژۆكراو لەگەڵ كۆڕەك و جێبەجێكردنی یاسا و گرتنەبەری رێکار و رێوشوێنە یاساییەکان و بڕیاردراوە بەراگرتنی خزمەتگوزارى 4G كۆڕەك”.

هۆشدارى ئەوەش دراوە، ئەگەر كۆڕەك تیلیکۆم بەردەوام بێت لە ڕێكلام بۆ 4G ئەوە سزای زیاتر دەدرێت بەپێی ڕیزبەندی یاسایی و تاوانبار دەكرێت بە زیانگەیاندن بە دارایی گشتی.

https://cmc.iq/ar/%d8%a8%d9%8a%d8%a7%d9%86-%d8%ad%d9%88%d9%84-%d9%85%d8%ae%d8%a7%d9%84%d9%81%d8%a7%d8%aa-%d8%b4%d8%b1%d9%83%d8%a9-%d9%83%d9%88%d8%b1%d9%83-%d8%aa%d9%8a%d9%84%d9%8a%d9%83%d9%88%d9%85/

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *