پێشمەرگە و سوپای عێراق دەچنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
دەنگ نیوز
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق نیوەشەوی رابردوو لە ئەنجامی هەبوونی زانیاری لەسەر جموجوڵەکانی داعش چوونەتە حاڵەتی ئاگادارییەوە.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، لەدوای ئەوەی زانیاری گەیشت بە هێزەکانی پێشمەرگە لەبارەی هەبوونی جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش لە دەوروبەری کەرکوک و دوبز، پێشمەرگە چووە حاڵەتی ئاگادارییەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سوپای عێراق و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەش لە ترسی هێرشی چەکدارانی داعش چوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لەماوەی رابردوودا بەهۆی بۆشایی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکانەوە، چەکدارانی داعش توانیان چەندینجار هێرش بکەنەسەر ئەو ناوچانە.