عێراق دەبێتە ئەندامی یەکێتی بازرگانییەکانی عەرەب

دەنگ نیوز

بڕیارە عێراق ببێتە ئەندامی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عەرەب و کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتیەکەش لە بەغدا ئەنجام دەدرێت.

لەوبارەیەوە یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق رایگەیاند، شاندی عێراق لەگەڵ یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی خلیج، لە چوارچێوەی پتەوکردنی وەبەرهێنان و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکان، لەگەڵ تەواوی ژوورە بازرگانییە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان دیالۆگی کردووە.

ئاشکراشی کرد، رێککەوتن کراوە و سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوو، کۆڕبەندی خلیجی عێراقی دەبەسترێت و ئامانجیش لەم کۆڕبەندە دەستبێکردنی کاری عێراق و خلیجە بە بەشداری سەرجەم وڵاتانی خلیج و بە ئامادەیی وەزیرانی هەردوو وڵات و ژمارەیەکی زۆر لە سەرمایەداران.

لایخۆیەوە عەبدولرەزاق زوهەیری، سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق رایگەیاند، کۆڕبەندی عێراقی خلیجی چەندین بوار لەخۆدەگرێت لەوانەش، ژێرخانی ئابووری و کشتوکاڵ و وزە و نەوت و بانک و خوێندن و تەندروستیی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *