ڕیاڵ مەدرید ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی پاریس دەکات
دەنگ نیوز
انەی ڕیاڵ مەدرید ئیسپانی سوورە لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی مباپێ و دەیەوێت هەرچۆنێک بێت پاریس ڕازی بکات تا ئەوەی دەستبەرداری لاوە فەڕەنسێکە بێت .
هەرچەندە یاریزان مباپێ ئارەزوویەکی تایبەتی هەیە ڕوو بکاتە یانەی مێرەنگی بەڵام ئیدارە و سەرۆکی پاریس بوونەتە بەربەستی سەرەکی لەوەی نەهێڵن گرێبەستی نێوان هەر دوو لا وەک خۆی بچێتە پێشەوە ، لە لایەن خۆییەوە خلێفی دڵنیایی داوەتە ڕیاڵ مەدرید بە ئاسانی دەستبەرداری مباپێ نابێت .
بەڵان ڕیاڵ سوورە لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی مباپێ لەو بارەییەوە یانەی مێرەنگی ئامادەیی دەربڕیوە بڕی 70 ملیۆن و فاران پێشکەشی یانەی پاریس سانجێرمان بکات لە پێناو دەستبەرداربوونی یانە فەڕەنسێکە لە مباپێ .