بۆچی کۆنگرەی پارتی دواخرا؟

راپۆرت: دەنگ نیوز

دواخستنی کۆنگرەی پارتی بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش بەیاسا پارتەکانی عێراق و کوردستانی ناچاری بەستنی کۆنگرە کردووە

پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیش، حیزبە عێراقی و کوردستانییەکان کۆنگرەیان ئەنجامداوە

ئەوەی ئێستا ماوەتەوە کۆنگرە ببەستێ پارتییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دروستبوونیەوە لە ساڵی 1946 تاکو ئێستا 13 کۆنگرەی ئەنجامداوە

پێچەوانەوەی ھەموو حزبە کوردستانیەکان پارتی تاکە حزبە کە هەمیشە درەنگتر لە کاتی خۆی کۆنگرە
دەکات

لە ساڵی 1999 تا ئێستا کە نزیکی 21 ساڵە تەنیا دوو کۆنگرەی ئەنجام داوە

ئێستاش لە راگەیاندنی خۆیانەوە باس لە کۆنگرەی 14 دەکەن کە لەم ساڵدا

ئەگەرچی بڕیار بوو پارتی لەمانگی پێبجی ئەمساڵ لە شاری دھۆک کۆنگرە بکات

بەڵام کاتی بەستنی کۆنگرە تێپەڕی و پارتی نەیتوانی کۆنگرە ببەستی

ئایا پارتی ناچارە کۆنگرە بکات؟

بەپێی بڕیاری کۆمیسۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق

ھەر حزبێکی سیاسی بیەوێت بەشداربێت لە پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق
نابێت ھیچ کێشەیەی یاسایی ھەبێت لە ڕووی یاسایی حزبیەوە

ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان پێچەوانەی بڕیارەکانی کۆمیسۆنی عێراقی گرفتی نەکردنی کۆنگرەی ھەیە

ئەوەش یەک ناگرێتەوە لەگەڵ یاساکانی کۆمیسۆنی عێراق

بۆ ئەوەش دەبێت بەر لەکاتی دەنگدانی عێراق ئەو گرفتە چارەسەربکەن

ھەفتەی رابردوو فازڵ میرانی لە دیمانەیەکدا گوتی

داوامان لە کۆمیسیۆن کردووە ھاوکارمان بن دوای ھەڵبژاردنەکان کۆنگرە ببەستیـن

بەشێکی سەرکردەکانی پارتی دەڵێن،
بەھۆی کۆرۆناوە کۆنگرە دواخراوە

چاودێر و شارەزایانی سیاسیش دەڵێن، پارتی کێشەی باڵباڵێنی ھەیە

چاودێران دەشڵێن: کێشەو ململانێی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بووەتە ھۆکاری دواخستنی کۆنگرەی پارتی

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە

ھەر حیزبێک کۆنگرە نەبەستێت، ناتوانێ بەشداری ھەڵبژاردنەکانی عێراق بکات

ئایە پارتی دەتوانێ بەبێ بەستنی کۆنگرە بچێتە ھەڵبژاردنەوە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *