هەرێمی کوردستان: پێنج گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

دەنگ نیوز

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢١٧ کەس، ١٨٤ لە دهۆک، ٦٦ لە هەولێر، ٤٣ لە گەرمیان و چوار کەس لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٣٤ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٢٠ کەس، ١٩٥ لە هەولێر، ١٥٣ لە دهۆک، ٥٣ لە گەرمیان، حەوت لە هەڵەبجە و شەش کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە دهۆک و یەک کەسەکەی دیکە لە هەولێر بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٩٧١ هەزار و ١٧٩ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٧٥ هەزار و ٩٢٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٣٥٤ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٦٣ هەزار و ٩٠٢ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا حەوت هەزار و ٦٦٧ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *