لە هەولێر ژن و مێردێک لە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا
دەنگ نیوز
لەهەولێر بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە ژن و مێردێك كە خەریك دابەشكردنی كارتی گواستنەوەی بوك و زاوا بوون گیانلەدەستدەدەن.
فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر:” سەعات 08:30 ئەمشەو لە سەرشەقامی 120مەتری لەنزیك شوقەكانی جیهان سیتی گەنجێك كەنیسانێكی تایبەتی لێدەخوڕی كەزۆر تیژڕۆ بوو لەهەمان كاتدا بێ ئاگاش بو لەشەقام ودەوروبەری، بۆیە خۆی كێشاوە بەدواوەی شوفرلێتێكی تایبەت كە ژن و مێردێكی بەتەمەنی تێدابوو.
وتیشی: شوفرلێتەكە بەهۆی زەبری بەركەوتنەكە كۆنتڕۆلی لەدەستدا وخۆی كێشا بە گادرێلی ڕاگری تەنیشتی ڕێگایەكە ودوبارە گەڕاوەتەوە ناو شەقام وبەرەو دەرەوەی شەقام ڕۆیشتەوە لەپاش ئەوەی گەیشتە سیاجی تەلبەندی شەقامەكە ئینجا وەستا”.
جەختیكردوەتەوە:” بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەكە ژن ومێردەكە گیانیان لەدەستدا كەلەو كاتەدا خەریكی دابەشكردنی كارتی بوك گواستنەوە بوون بۆكوڕەكەیان بەسەر خزم ودۆستانیان.
باسی لەوەشكرد:” جگە لەكەوتنەوەی زیانێكی زۆری مادی،سەبارەت بەهۆكاری تیژڕۆیی و بێ ئاگاییەكە كاتێك پرسیار لەگەنجەكە كرا ،هیچ وەڵامێكی پێنەبو،تەنها وتی كەسەرم بڵند كرد زۆر نزیكبوم لەسەیارەكەی پێشم، بۆیە خۆم پیاكێشا”.
فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەشداوە:” كەئەمەش ئەوە دەگەیەنێت شوفێرەكە خەریكی شتی تر بووە جگە لەشوفێریەكەی ،كە شتەكەی تریش كە ئێستا بۆتە گەورەترین بەڵا بۆ هاتوچۆ”.