کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوورخستنەوەى 130 کاندید رەتدەکاتەوە

دەنگ نیوز

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لەعێراق رەتیکردەوە 135 کاندیدى سەر بە وەزارەتى بەرگرى دوورخرابێتنەوە و دەڵێت تەنها پێنج کاندیدى سەربازى دورخراونەتەوە. 

لە راگەیەنراوەکەی کۆمسیۆن ئاماژەى بەوەکردووە، ئەنجومەنى کۆمسیاران لەکۆبوونەوەیەکى نائاساییدا رۆژى هەینى بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەى پێنج کاندید بەهۆى ئەوەى هێشتا لەدام و دەزگاکانى وەزارەتى بەرگریدان. 

داواشى لە میدیاکان کردووە زانیارى دروست بڵاوبکەنەوە و ئەو نوسراوانە بڵاونەکەنەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە بەبێ پشتڕاستکردنەوەیان. 

پێنج کاندیدە دوورخراوەکە پێکهاتوون لە: 

أحمد جواد كاظم محمد المعموري   

حافظ حسن علي عيدان الدليمي   

عبدالإله رشيد عواد خليفة الجنابي   

محمد صالح خلف حسين الجبوري   

مروان ماجد زغير عطب العبودي  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *