کازمی بەردباران دەکرێت
دەنگ نیوز
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری ناسرییە لەلایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرەوە بەردباران دەکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 12ی حوزەیرانی 2021، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە سەردانێک گەیشتە ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار. یەکێک لە وێستگەکانی سەردانەکەی کردنەوەی نەخۆشخانەی فێرکاری ناسرییە بووە بە ئامادەبوونی دایکی یەکێک لە کوژراونی خۆپێشاندەران بە ناوی عومەر سەعدون .
هەروەها بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، کازمی پردی کۆنکریتی زیقار و وێستگەیەکی گازی کردەوە.
بەڵام بەپێی ئەو دیمە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، ژمارەیەک خۆپێشاندەری ناسرییە، هێرشیان کردووەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێڵەکانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و بەردبارانیان کردووە.
هەروەها بە نەعل و پێڵاوەوە هێرشیان کردووەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێڵەکانی.
https://www.facebook.com/zahra.mohmmed.169/videos/122254553361586