به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری له‌ لوبنان خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا

دەنگ نیوز

لوبنانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر قه‌یرانی ئابووری له‌ به‌یروت’ی پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

ئەمڕۆ لوبنانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر قه‌یرانی ئابووری و گرانیی ژیان به‌هۆی له‌ده‌ستدانی به‌های یه‌كه‌ی دراوی نیشتمانییه‌وه‌، له‌ به‌یروت’ی پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاره‌كه‌ گردببوونه‌وه‌ به‌ سووتاندنی تایە و پلاستیك، ژماره‌یه‌ك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان به‌ رووی هاووڵاتییاندا داخست و له‌ دژی سه‌ختبوونی هه‌لومه‌رجی ژیان و قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ دروشمیان ده‌گوته‌وه‌.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ شه‌قامه‌كانی به‌ رووی هاتوچۆدا كرده‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *