حەجی ئەمساڵ ناکرێت
دەنگ نیوز
سعوودیه رایگه‌یاند به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه ئه‌مساڵ بۆ ئەنجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، تەنیا ٦٠ هه‌زار كه‌س له ناوخۆی سعوودیه قبوڵ ده‌كات و له ده‌ره‌وه‌ش كه‌س وه‌رناگرێت.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌كاتێكدا هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رده‌وامه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه ئه‌مساڵ بۆ ئەنجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ٦٠ هه‌زار كه‌س له ناوخۆی سعوودیه قبوڵ ده‌كات و له ده‌ره‌وه‌ش كه‌س وه‌رناگرێت.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه پێویسته ئه‌و ٦٠ هه‌زار كه‌سه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵیدا بێت، نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان نه‌بێت و ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتبێت.