پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له به‌غدا كرایه‌وه
دەنگ نیوز
هاوکات لەگەڵ رەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی و به به‌شداری ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتر له ٣٠ وڵات ٢٣ه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له به‌غدا كرایه‌وه.
به به‌شداری ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتر له ٣٠ وڵات ٢٣ه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له به‌غدا كرایه‌وه.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه پێشانگاكه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ دواخرا و نزیكه‌ی ٦٠٠ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی و بیانی به‌شدارن له پێشانگاكه‌دا.
رێوشوێنی ئه‌منی چڕ‌وپڕ گیراوه‌ته به‌ر و هاووڵاتییانیش به گرنگیپێدانی زۆره‌وه روو له پێشانگا ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د زه‌كی رێكخه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه، رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی ٦٠٠ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه كه زیاتر له ٣٠ وڵاته‌وه هاتوون به‌شدارن له پێشانگاكه‌دا.
محه‌مه‌د زه‌كی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه له توركیا و ئه‌ورووپاوه هاتوون و به‌شدارن له پێشانگاكه‌دا و گوتی: ” پێشانگاكه بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت”.