بەڕێوەبەر و ژمارەیەك فەرمانبەری سایلۆی كەركووك دەستگیرکران
دەنگ نیوز
بەڕێوەبەری سایلۆی كەركوك و 15 فەرمانبەری سایلۆكە بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە جووتیاران، دەستگیر كران.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەری سایلۆی كەركووك و 15 فەرمانبەی سایلۆكە لەسەر وەرگرتنی پارە لە جووتیاران لە كاتی دروێنەدا، دەستگیر كران.
بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس، بەڕێوەبەری سایلۆكە و ئەو فەرمانبەرانە، بە نایاسای پارەیان لە جووتیاران وەرگرتووە و بە پارە گەنمی پلە دوو سێیان كردووە بە پلەیەك.
ئێستا دۆسییەكە لە دادگای كەركوكە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.