سبەی بایدن و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

دەنگ نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی حوزەیرانی 2021، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، سەردانی برۆکسڵ-ی پایتەختی بەلجیکا دەکات.

یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆبایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت. ئەمەش یەکەم دیداری راستەوخۆی ئەردۆغان دەبێت لەگەڵ بایدن دوای شەش مانگ لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە.

بایدن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەبارەت بەتورکیا نیگەرانیی قوڵی خۆی لە سیاسەتەکانی ئەردۆغان دەربڕیبوو. جەختی لەوە کردبووەوە کە ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات بۆ دوورخستنەوەی ئەردۆغان لە دەسەڵاتەکەی، بەڵام لە رێگەی دیموکراسییەتی رەوا نەک لە رێگایەکی دیکەوە.

پەیوەندییەکانی تورکیا بەهۆی سیستمی ئێس-400، فڕۆکەکانی ئێف-35، سیاسەتی دەرەوەی دەسەڵاتی ئەردۆغان، بابەتی فەتحوڵڵا گولەن، هەسەدە و چەند بابەتێکی تر گرژیی لێکەوتووەتەوە و پەیوەندییەکی لاوازیان هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *