وەزارەتی ناوخۆی عێراق چاودێری مەخموور و شنگال دەکات

دەنگ نیوز

عوسمان غانەمی، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەشێوەیەکی راستەوخۆ سەرپەرشتی دۆخی ئەمنی قەزای شەنگال دەکات و لیژنەیەکی ئەمنیش سەردانی قەزای شەنگال و قەزای مەخمور دەکات بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە.

عوسمان غانەمی لەمیانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەمنی لە نەینەوا رایگەیاند، دۆسیەی ئەمنی ناوەندی قەزای شەنگال بەدەستی خۆبەخشە نوێیەکانی هێزەکانی پۆلیسەوە دەبێت و هێزەکانی سوپاش بەرپرسیارێتی پاراستنی دەوروبەری قەزاکە دەگرنەئەستۆ.

ئەوەشی خستەڕوو، نزیکەی سێ هەزار ئەندامی پۆلیسی نەینەوا بەدەست کێشەی نەبوونی دەرماڵەی مەترسییەوە دەناڵێنن و ئەم بابەتە لەمێژە هەیە و لەئێستادا کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

لەبارەی دۆسیەی خێزانی قوربانیان و برینداران و بێسەروشوێنانەوە غانەمی جەختی لەوەکردەوە، بەشێوەیەکی بەردەوام کار بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *