قەیس خه‌زعه‌لی هەڕە‌شه له توركیا و ئه‌مریكا ده‌كات
دەنگ نیوز
قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی کەتائیبی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له عێراق نیگه‌رانیی به‌رامبه‌ر له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا له خاكی عێراق ده‌ربڕی و هه‌ره‌شه‌ی هێنانه‌سه‌ر شه‌قامی حه‌شدی شه‌عبیی كرد.
خه‌زعه‌لی له‌یادی شه‌هیدكردنی باوكی موقته‌دا سه‌در له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، راگەیەنراوێکی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه حه‌شدی شه‌عبی له ئاماده‌باشیدایه و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌كێشته‌وه و عێراق به کردەیی جێنه‌هێڵێت ئه‌وا حه‌شد ده‌هێننه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
خه‌زعه‌لی له‌سه‌ر خه‌ڵاتی 3 ملیۆن دۆلارییه‌كه بۆ پێدانی زانیاری له‌سه‌ر میلیشیاكانی عێراق وتیشی كه شتی زۆر له هه‌گبه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دایه كه ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی ناكات و حه‌شد خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده كردووه‌و له هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مریكا ناترسێت.
ده‌رباره‌ی له‌شكركێشییه‌كانی توركیا و به‌زاندنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق سه‌ركرده‌ی کەتائیبی عه‌سائیب وتی “سوڵتانی عوسمانی ده‌یه‌وێت بێته خاكی عێراقه‌وه، ده‌بێت حكومه‌ت سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی خۆی ته‌واو بكات و ئه‌وه‌نده‌ی تر بێده‌نگ نه‌بێت له‌و ده‌ستدرێژییانه و پێیان بڵێت كه عێراق لاواز نییه”.