هۆشداری دەدرێت لەبارەى زیادبوونى شەپۆلەکانى خۆڵبارین

دەنگ نیوز

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021 لەڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریدا لەزۆربوونی ڕەشەبا و شەپۆلی خۆڵ بارین بەدراێژی وەرزی هاوینی ئەمساڵ”. 

ئاماژە بەوەش کراوە “کەمی باران بارین لەوەرزی زستانی ئەمساڵدا وای کردووە دیاردەی وشکەساڵی روو بدات و شەپۆلەکانی خۆڵ بارین بەراورد بەساڵی پار زیاتر کاریگەریی هەبێت لەسەر کەش و هەوای وڵات”. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە،”وەزارەتی کشتوکاڵ هەوڵ دەدات لەماوەی داهاتوودا پڕۆژەی سەوزکردنی شارەکان و دروستکردنی پشتێنەی سەوز لەپارێزگان و شارەکانی عێراق ئەنجام بدات کەیەکێکە لەپرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتەکە”. 

لای خۆشییەوە مەهدی قەیسی، ڕاوێژکاریی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی”سەباح”ى فەرمیی ڕایگەیاند “نەبوونی پلانێکی کشتوکاڵی تۆکمە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا کەنەتوانراوە لەڕێگەیەوە سود لەسەرچاوە ئاوییەکان وەربگیرێت لەناوچە کشتوکاڵییە مسۆگەرکراوەکان هاوکات بوونی پرۆسەی لەوەڕاندنی هەرەمەکی دۆخی کەش و هەوای وڵاتی گەیاندووە بەم دۆخەی ئێستا”. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *