لەبارەی خراپی ئاردی بایەعەکان وەزارەتی بازرگانیی روونکردنەوە دەدات
دەنگ نیوز
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگۆی خراپی ئەو ئاردەی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەنمەکەیان تاقیکردووەتەوە و ئاردەکە پەسەند کراوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، “دوای دەنگۆیەکی زۆری ھاوولاتیان سەبارەت بەخراپی ئەو ئاردەی دابەش دەکرێت، ئەو گەنمەمان تاقیکردەوە کە گەنمی سایلۆی ھەولێرە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانیەوە دابەش دەکرێت بەمەبەستی بەرچاو ڕوونی بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئاردی خواردن دەکرێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای تاقی کردنەوەکەش لەلایەن لیژنەی چاودێرییەوە ئاردەکە بەپەسند راگەیەندرا .”