بڕیارێک لەبەرژەوەندی خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەردەچێت
دەنگ نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە مەبەستى دەست گرتن بە ئاستى زانستى بڕیاردراوە ئەو کەسانەی لەخوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) بەهەر هۆکارێک سڕینەوەی ناو (تەرقین قەید)یان بۆ کراوە، دوای تێپەڕبونی دو ساڵ، مافی ئەوەیان هەیە جارێکی دیکە بگەڕێنەوە و درێژە بەخوێندن بدەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لەدواین بڕیاریدا کە رۆژی 14ی حوزەیران بە واژۆی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا دەرچوە ئاماژە بەوەشکراوە، بە مەبەستى دەست گرتن بە ئاستى زانستى، بەتایبەت لە خوێندنى باڵا، ئەنجومەنى وەزارەت بەتێکڕاى دەنگ بڕیاریدا کە خوێندکاران/قوتابیانى خوێندنى باڵا لە هەر قۆناغێکى خوێندندا بن (دبلۆمى باڵا- ماستەر- دکتۆرا) ئەوا رێنماییەکانى خوێندنى باڵایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەش هاتوە، خوێندکارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) کەسڕینەوەی ناویان بۆ کراوە، دوای دو ساڵ بەسەر تێپەڕبونی بڕیارەکەدا و بەگوێرەی رێنمایی نوێ دەتوانن بەشداری بکەن لە پێشبڕکێکان و داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی درێژە بەخوێندن بدەن