ئەمریکا بەڵێنی گەڕانەوەی مووچەی لیوا ھاوبەشەکان دەدات

دەنگ نیوز

لیوا ھاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەکانیان و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە بەڵێنی ھاوپەیمانان و لایەنی ئەمریکییەکان بۆ دانەوەی مووچە نەدراوەکانی لیوا ھاوبەشەکان ئاشکرا دەکات دەڵێت، “پێنج مووچەی قەرزی ئەو لیوایانە دەدرێتەوە”.

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەلایەن ھاوپەیمانان و لایەنی ئەمریکییەوە بەڵێن بە وەزارەتی پێشمەرگە دراوە مووچە نەدراوەکانی لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە بدرێتەوە.

گوتیشی، “تاوەکو ئێستا پێنج مووچەی لیوا ھاوبەشەکان لەلای ھاوپەیمانان و ئەمریکا ماوەو بەوەش ئەگەر بۆ ئەم مانگە وەکو بەڵینیانداوە سێ مووچەی ئەو ھێزانە ڕەوانە بکرێت دەبێت دواتر دوو مووچەکەی دیکەی لیوا ھاوبەشەکان رەوانە بکرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *