عێراق کار بۆ ڕاگرتنی ھێرشەکانی تورکیا دەکات

دەنگ نیوز

یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە ھەوڵیدایە لە ڕێگەی دیپلۆماسیەوە ڕێگە بگرێت لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

وتیشی، بە پێی دەستوری عێراقی دەبێت ڕێزبگرین لە سەروەری خاکی دراوسێکانیان بە ھەمان شێوە دەبێت دراوسێکانیشیان ڕێز لە سەروەری وڵاتەکەیان بگرین.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆرێک لە وڵاتان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکانیان پیشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستن ئەوانیش لە ئێستادا چەندین کامێرای چاودێرییان لە ناوچەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە داناوە و ھیوادارن لە داھاتوودا سەرکەوتن بەدەستبھێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *