حکومەت گفتوگۆ لەسەر بوودجە و دەوامی فەرمانبەران دەکات
دەنگ نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 16-6-2021 ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا.
دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١١) له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١،و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رۆژانی ٥/٣١ تاوه‌كو ٢٠٢١/٦/٢ و رۆژی ٢٠٢١/٦/٧ له به‌غدا.
سێیه‌م: بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.
چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.