جوتیار عادل: هەموو 30 رۆژ جارێک موچە دەدرێت

دەنگ نیوز

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان وادەى دابەشکردنى مووچەى ئەم مانگەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى ئاشکرا کرد.  

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ى حوزەیرانى 2021 لەمیانى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد “حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندە بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران هەموو 30 ڕۆژ جارێک”.  

لەبارەی دەوامی فەرمانبەران راشیگەیاند “تەناوبى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نامێنێت” و بەو پێیەش دەبێت فەرمانبەران لە هەفتەیەکدا پێنج ڕۆژ دەوام بکەن .”    

لێدوانەکەى وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە و تاوتوێى پڕۆژە بودجەى هەرێمى کوردستان و ئەو بەرەوپێشچوونانە کرد کە لەڕێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا روویداوە دواى ئەوەى کە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى دوێنێیدا بڕیاریدا پشکى هەرێمى کوردستان بنێرێت و لەو بارەیەوە بڕیاردرا بڕى یەک ملیار و دووسەد ملیار دینار وەک پشکى شەش مانگى سەرەتاى ئەم ساڵ بۆ هەرێم بنێردرێت.  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *