پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە
دەنگ نیوز
قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ چوارشەممە 16ى حوزەیرانى 2021 لە پەیامێکدا لەبارەى دەستگیرکردنى بکوژى ژنێک لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە جگە لەوەى ستایشى هەوڵەکانى پۆلیس لەو بارەیەوە دەکات و دەستخۆشیان لێدەکات بۆ ئاشكراكردن و دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی کە تاوانێکی دڕندانەی بەرامبەر ژنێک ئەنجام دابوو لەگۆڕستانی سەیوان لەشارى سلێمانی.
لەبەشێکى ترى پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانى دەڵێت “ئەمە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی دووپاتی بکەمەوە کە بەتوندی ڕووبەڕووى توندوتیژی دژى ژنان دەوەستمەوە. وەک چۆن پێشتریش لەچەندین بۆنەدا باسمکردوە، هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی ژنان و رووبەڕووکردنەوەیان لەگەڵ یاسا”.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەو كەسەی شەوی 29 لەسەر 30 مانگی پێنجی 2021 كاتژمێر 12ی شەو لە گۆڕستانی سەیوان ژنێكی كوشت، پاشان لاشەكەی بەڕووتی بەجێهێشت لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیركرا. تەرمى ئەو ژنە 30 ئایارى ئەمساڵ لە گۆڕستانى سەیوان سلێمانى بە فرێدراوى دۆزرایەوە.