سەرۆککۆمار جەختدەکاتەوە لەگرنگی جێبەجێکردنی یاسای رزگاربووانی کچان و ژنانی دەستی داعش
دەنگ نیوز
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی حوزەیرانی 2021 لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کچانی ئێزدی رزگاربووی دەستی تیرۆریستانی داعش.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی لە روونکردنەوەیەکی ورد گرت سەبارەت بەو کێشانەی کە رووبەڕووی کچان و ژیانی رزگاربووی دەستی داعش دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لەپێویستی خستنەگەری گشت ھەوڵەکان لە پێناو قهرهبووكردنهوه و جێبەجێکردنی داوا رەواکانی کچان و ژیانی رزگاربووی دەستی داعش، ھەروەھا بە گرنگییەوە باسی لەئازایەتی کچان و ژیانی رزگاربوو کرد لەبەرامبەر تاوانە قیزەوەنەکانی داعش و تیرۆر کە دژی ھەموو بەهاکانی مرۆڤایەتییە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی جێبەجێکردنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی و تەواوی پێکهاتەکانی دیکە و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی قوربانیان و قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی دەستی تیرۆر لە رووی ماددی و مەعنەوی و دابینكردنی ژیانێكی باشتر و دووباره تێكهڵبوونهوهیان بهكۆمەڵگه، جەختیشکردەوە لە گرنگی یەکخستنی ھەموو ھەوڵەکان بەئاڕاستەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە شەنگاڵ، ھاوکات دووپاتیکردەوە لەگرنگی ھەماھەنگی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی سەرجەم رفێندراوان و بێ سهروشوێنان.
لای خۆیانەوە شاندی کچانی رزگاربووی ئێزیدی ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک کۆمارییان کرد، بۆ ئەو رۆڵە گرنگ و کارایەیی کە بینی لە تێپەڕاندنی یاسای رزگاربووانی ئێزدی، هەروەها بۆ بەدواداچوونی بەردەوامی لە سەرەتای ئەو دۆسێیە تا دەرچوونی یاساکە و بەدواداچوون بۆ دۆخی گشتی شەنگال.