تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان عێراق و هەرێم یەکدەخرێن

دەنگ نیوز

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عێراق ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی هەردوولادا تابلۆکانی ئۆتۆمبێل لەنێوان و عێراق و هەرێمی کوردستان یەکدەخرێن .

تاریق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١،  بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، ” لە ئێستادا هەرێمی کوردستان کار لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە دەکات کە ماوەی ١٠ ساڵە حکومەتی عێراق کاری لەگەڵ دەکات”.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ” لە ئێستادا تێڕوانین و ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان هەیە بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان، بە تەنها هەندێک جیاوازی زۆر کەم لە تابلۆی ماتۆڕەکان لە هەرێمی کوردستان”.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، ” فەرمانگەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بەهەمان شێوازە کۆنەکەی ئێمە کاردەکەن کە بریتیە لە پەنجەمۆر لەگەڵ واژۆی ئەفسەری تۆمارکردن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *