مستەفا چاو ڕەش: هاوپەیمانان زۆرمان لێده‌که‌ن بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
دەنگ نیوز
مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگەی-یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریکا باس لە هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت” دەربارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پێویستە وەڵامی هاوپەیمانان بدەینەوە کە زۆرمان لێده‌که‌ن بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، به‌ڵێنی هه‌موو شتێکیان پێداوین ئەو شتانەی بەڵێنییان پێداوین ڕه‌نگە هه‌ر ده‌بابە و فڕۆکه‌ی تێدا نه‌بێت.”
ەسەرەتای وتووێژەکەدا بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگەی-یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەربارەی هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وتی” ئێمە خۆمان ده‌مێکە خه‌ریکین، کۆبونه‌وه‌کانی هه‌موومان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کان کە هاتوون کۆبوونه‌یان له‌گه‌ڵدا کردووین، خۆمان به‌جیا کۆبوونه‌وه‌مان کردووە ئێمە له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانه‌وە ده‌مێکە هه‌ر به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وە مه‌به‌سته‌ش ئێمە هیچ “ئیعتراز” و شتێکی ئه‌وتۆمان نییە به‌ڵام ئه‌مە ئیشی ڕۆژ و دوو ڕۆژ نییە به‌ڵکو ئه‌مە کاتی زۆری ده‌وێت هه‌تا هاوپه‌یمانه‌کانیش ده‌ڵێن ئه‌مە به‌رده‌وامی ده‌وێت چونکە کە هێزه‌کان یه‌کده‌گرێته‌وە کۆمه‌ڵێک موسته‌لزه‌ماتی خۆی هه‌یه، باره‌گای ده‌وێت و شتی زۆری ده‌وێت به‌ڵام ئێمە مه‌بده‌ئیه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزی خه‌ڵکی کوردستانیین و له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ین.”
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە ئەوەشی وت” مه‌سه‌له‌کە هه‌ر یه‌کڕیزی هێزی پێشمه‌رگە نییە پێش هه‌موو شتێک پێویستە یه‌کێتی و پارتی دڵی خۆیان چاک بکه‌ن و هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیه‌کان دابنیشن بڕیاری سیاسی لای ئه‌وانه‌وە بیده‌ن، شته‌کان ئاسایی بکه‌نه‌وە ڕه‌نگە ئه‌م ئۆباڵە گه‌وره‌یە نه‌خه‌نەسه‌ر هێزی پێشمه‌رگە کە بۆچی یه‌کناگرێته‌وە ئه‌وانە هه‌ردوو لا به‌رپرسن به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵ و نیوێکە دانیشتن نه‌کراوە له‌نێوان دوو حیزب‌دا که هه‌ردوولا هێزی چه‌کداری هه‌یە و هێزی هه‌یە له‌به‌رئه‌وە من ڕووده‌که‌مە هه‌موو لایه‌ک ئه‌گه‌ر چاکه‌مان کردبێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵە هه‌بێت پێویستە خۆمان دابنیشین لەئاستی باڵاتردا چاره‌سه‌ری بکه‌ین کە هاتەسه‌ر مه‌سه‌له‌ی هێزی پێشمه‌رگە ئه‌وا پێشمه‌رگە لەهه‌موو که‌سێک دڵسۆزترە و ئاماده‌یە بۆ هه‌موو یه‌کخستن و ته‌باییه‌ک.”