کازمی: کەسانێک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەترسن
دەنگ نیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کەسانێک هەن کە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەترسن، هەر ئەو خەڵکانەش بێئومێدی لە مێشکی عێراقییەکاندا برەو پێدەدەن.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ی حوزەیرانی 2021 سەردانی شاری سامەڕای کرد و لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، کەسانێک هەن خەڵک هاندەدەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی نەکەن.
کازمی وتیشی، ” ئیرادەی پشوودرێژی و حیکمەت و هێمنی ڕێگەیەکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەی باشەی ئەم وڵاتەیان ناوێت و دەیانەوێت نائومێدی بەرهەم بهێنن، دەبنە بەربەست بۆ هەر دەستکەوتێک کە حکومەت بەدەستی دەهێنێت”.
ئەم وتانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی 10 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق بەڕێوە بچێت.