فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەوێڵەی کەرکووک دەرچوو

دەنگ نیوز

دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند، بەتۆمەتی بەهەدەردانی ماڵی گشتی و یاریکردن بەپلەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەوێڵەی کەرکوک و 15 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەرچوە.

دەستەی نەزاهەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ئەو کەسانە بەگوێرەی مادەی 340 لەیاسای سزادان دەستگیرکراون کە تایبەتە بەهەدەردانی ماڵی گشتی دەوڵەت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، زیانی دەوڵەت لەئەنجامی کاری نایاسایی ئەو فەرمانبەرانە بە نزیکەی 7000000000 (حەوت ملیار دینار) مەزەندە دەکرێت.

دەستەی نەزاهەی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەو کەسانە کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە، لەکارەکانیان رادەگیرێن و لەژێر لێکۆڵینەوەدا دەمێننەوە، تا بڕیاری دادگا لەبارەیانەوە دەرچوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *