سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا کۆبوونەوە
دەنگ نیوز
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021، دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مێل سمارت جێگری كۆنسولی به‌ریتانی کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار كرا، وه‌ك به‌رده‌ومیدان به كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی تایبه‌ت به دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردنی كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به تیرۆر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نەکە دەربڕی بۆ به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له كردنه‌وه‌ی وركشۆپی تایبه‌ت ب مه‌شق و راهێنان له كه‌یسه‌كانی تیرۆر ده‌ربڕی.
له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌دا باسی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش له هه‌رێمی كوردستان كرا كه ئێستا یاساكه له په‌رله‌مانه‌و له‌ژێر دیراسه‌و گفتوگۆدایه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
وەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، جێگری كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، گوتی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا به خۆشحاڵیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانی تیرۆر و له‌و ڕووه‌شه‌وه پلان و به‌رنامه‌یان هه‌یه له داهاتوودا به‌رده‌وامی به‌و خولانه بده‌ن.